سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئسلامی دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز لە شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی دوا پشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا لەگەڵ هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لەیەكنزیككردنەوەی بۆچونی جیاوازی هێزە سیاسیەكان بەمەبەستی كۆتاییهێنان بەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆش كرا سەبارەت بە ژمارەیەك لە پرۆژە یاسای پێشنیاركراو بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ گەشەپێدانی كاری لیژنەكانی پەرلەمان بۆ بەهێزكردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێكردن و ریشەكێش كردنی گەندەڵی.
نوسنگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 نیسانی 2019

