سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەكە دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات خرایەڕوو لەگەڵ هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بە هاوكاری لەگەڵ هێزە سیاسیەكان بۆ كۆتاییهێنان بە پشكپشكێنەی تایفی و حزبی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بە جۆرێك بەدوربن لە ناكۆكی سیاسی، لەرێی پابەندبوون بە دەستور، و چاودێری كردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێكردن و ئاراستەكردنی هەوڵەكان بەجۆرێك كە حكومەت بتوانێت بەرەنگاری بەربەستەكان ببێتەوە؛ لە گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانردنەوەی وێرانیەكانی تیرۆر و ریشەكێش كردنی گەندەڵی.

نوسنگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11نیسانی 2019