سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە میخائیل بوگدانۆڤ نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری لە بوارەكانی ئابوری و وزە و وەبەرهێنان كرا بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵات دەكات، لەگەڵ كاراكردن و گەشەپێدانی كاری لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی نێوان بەغداد و مۆسكۆ.
بەرێزیان پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانی خستەڕوو بۆ پشتیوانی لە حكومەتی فیدڕاڵی بەو جۆرەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكاندا بكات لە بواری وەبەرهێنان بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی دەرفەتی كار بۆ لاوان.
لای خۆیەوە بۆگدانۆڤ ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد بۆ ڕزگاربوون لە تیرۆر و بەرەنگاربونەوەی بیری توندڕەوی و جەنگان لە دژیان لە ناوچەكەدا، پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ عێراق دوپاتكردەوە لەسەرجەم بوارەكان لە پێناو بەدێهێنانی سەقامگیری.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
10 نیسانی 2019

