سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هاوتا ئوردنیەكەی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمانتارانی كورد چاوی كەوت بە بەرێز عاتف تەروانە، ئەوەش لە پەراوێزی كۆنگرەی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە دۆحە.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش كرا لە بواری ئابوری و ئاسایش، و هەماهەنگی لە هەوڵەكانی ریشەكێش كردنی تیرۆر و دانانی ئاستێك بۆ بیری توندڕەوی، و هەوڵە دیبلۆماتی و پەرلەمانیەكان.
بەرێزیان جەختیكردەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی هەڵوێستیان لەبەرامبەر بەربەستانەی روبەروی ناوچەكە بونەتەوە، سەبارەت بە پرسی فەلەستین و بڕوای تەواویان بە دەوڵەتی فەلەستینی سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودس بێت لەگەڵ رەتكردنەوەی سەرجەم رێوشوێنەكانی داننان بە سەروەری كیانی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلانی سوریای داگیركراو تەئكیدیشی كردەوە كە ئەوە خاكی عەرەبی سوریایە بەپێی بریارەكانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی و ئەوەی رویداوە رێوشوێنێكە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە.
بەرێزیان داواشی لە هاوتا ئوردنیەكەی كرد بەشداری لە كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بكات، كە بیستی ئەم مانگە لە بەغدادی پایتەخت بەرێوەدەچێت، و بە واتای پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق دێت.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن تەئكیدی كردەوە لەسەر ئامادەبوونی لە كۆنگرەكە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 نیسانی 2019