سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری لە كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە دۆحە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، بەشداری كرد لە كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی 140 یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر.
گفتوگۆكانی كۆمەڵەی گشتی رۆشنایی خستەسەر پرسی پەرلەمانەكان كە مینبەری پتەوكردن و فێربوونن لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و سەروەری یاسا لەگەڵ بەندەكانی تایبەت بە پاراستنی گەلی فەلەستین و دۆسیەی جۆلان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سڵاوی لە ئامادەبوانی كۆنگرەكە كرد بەناوی عێراقی سەركەوتوو بەسەر تیرۆر و توندڕەوی كە لەگەڵ خۆیا سوڵحی كردووە و كراوەیە بەڕووی برا عەرەبەكانی و چوارچێوە ئیقلیمیەكەی كە چاوەڕوانی بنیاتنانی باشتر و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەكات لەسەر بنەمای رێزگرتی بەرامبەر و بەرژەوەندی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتر.
وتیشی ئەمرۆ ئەم كۆنگرەیە لە بارودۆخێكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی زۆر هەستیار و ئاڵۆزدا دەبەستین، كە تا ئێستا تیرۆر كە تێپەڕی كات و شوێنە و عەقائید هەرەشە لەسەر ئاشتی ناوچەكە و جیهان دەكەن.
بەرێزیان لەمیانی كۆنگرەكە داوای كرد تەجریمی بەكارهێنانی تیرۆر بۆ هۆكاری سیاسی بكرێت لەدروستكردنی مەترسی بۆ سەر سەربەخۆیی هەر وڵاتێك و وێرانكردنی شارستانی مێژوییەكەی و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی لەگەڵ دارشتنی بەرنامەیەكی نێودەوڵەتی گشتگیر و تەواو كە هەوڵی رازگاركردنی مرۆڤایەتی لە شەڕی تیرۆر بدات بۆ پارێزگاری لە بوونی و دەستكەوتە شارستانییەكان.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر رەتكردنەوەی سیاسەتی فراوانخوازی و نیشتەجێكردن (ئیسرائیلی) لەلایەن عێراقەوە كە پشتبەستوە بە وەدەرنانی خاوەنی زەوی فەلەستینیەكان لە ماڵ و خاكی خۆیان، داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بۆ لەخۆگرتنی پرسی فەلەستین و گرنگی پێویست و مەشروع لەچارەسەری دادپەروەرانە و گشتگیر بۆی و دەستەبەركردنی دەوڵەتی فەلەستین-ی تەواو و سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودس بێت و پاراستنی فەلەستینیەكان لە توندوتیژی و داگیركاری ئیسرائیلیەكان لەگەڵ گەڕانەوەی پەنابەرە فەلەستینیەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
جارێكی تریش رەتكردنەوەی عێراقی بۆ دانپێدانانی سەرۆكی ئەمریكا دوپاتكردەوە بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل و سەپاندنی دەسەڵاتی بەسەر جۆلانی عەرەبی سوری كە داگیركراوە، جەختیشی كردەوە بریارە سیاسیە یەكلایەنەكان هیچ لە راستی مێژویی و جوگرافیا ناگۆڕێت و شەرعییەت نادات بە داگیركاری كە پێچەوانەی بریارە نێودەوڵەتی و بەڵگە و عورف و یاسای نێودەوڵەتییە و پاساونییە بۆ ئەوەی ناوچەكە و جیهان بخرێتە لێوارێكی ترسناكەوە.
بەرێزیان ئاماژەی بەوەش كرد كە بیر و تێگەیشتنی ئەمنی بە واتای توانای دەوڵەت نایەت لە پاراستنی هاوڵاتیانی و سەروماڵیان لە هەڕەشە دەرەكیەكان كە روبەرویان بوتەوە و بۆتە هۆی زیانگەیاندن بەڵكو تەحدیەكە جۆرێكی ترە كە بریتیە لە ئاسایشی سیاسی و ئاسایشی ئابوری و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ئاسایشی ژینگە و چەند جۆرێكی تری نوێ كە روبەروی جیهان بوتەوە رۆژ بەرۆژ لەگەڵ فراوانبوونی كەرەستەكانی ژیان و پێشكەوتنیان.
بەرێزیان رونیشی كردەوە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولەكانی پێشوو و لە خولی ئێستادا لەهەموو ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندی گەشەپێدانی هۆكارەكانی فێربوونن لە چوارچێوەی ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی پێكەوەژیان و پاراستنی هەمەجۆری و رێزگرتن لە رۆشنبیریەكان و مافی مرۆڤ و پشتیوانی كەمایەتیەكان و وەستانەوە بەڕووی هەموو ئەو رۆشنبیریانەی كە هاتونەتەناوەوە و توندڕەویان لەگەڵ خۆیان هێناوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی گەشەپێدانی هۆكارەكانی خوێندن و كاركردن بۆ تەرخانكردنی بودجەی گونجاو بۆ قوتابخانە و زانكۆ و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و گەشەپێدان بەو پێیەی هەر كاتێك پارەی زیاتر تەرخان دەكرێت لە بودجەی پەروەردە و فێركردن بەتێپڕبوونی كات چەندین بەرامبەری ئەو پارەیە لە بودجەی تەندروستی و ئاسایش و بەرگری بۆت دەگرێتەوە.
وتیشی لە كاتێكدا هەوڵی نزكبوونەوەی زانستی و تەكنیكی و شارستانی نێوان جیهانی یەكەم و جیهانی سێیەم دەكەین تەئكیدیش دەكەینەوە كە ئەوە دەبێتە گرنگترین هۆكاری بڵاوبونەوەی ئاشتی لەسەر زەوی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رونیكردەوە كە عێراق بە گەل و دەوڵەتەوە سەركەوتوو بوو لە هەڵوەشانەوەی زۆرێك لە قەیرانە ئەمنی و سیاسی و ئابورییەكان بە پشتبەستن بە پرۆگرامی گفتوگۆ لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكان، هەوڵیش دەدات ئەو گفتوگۆیە ببێتە پرۆگرامی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی قەیرانە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان و بانگەشەی بەكارهێنانی هەر دوو هێزی سەربازی و ئابوری دژی هەر لایەك سەركەوتوو نابێ لە بەدیهێنانی ئاشتی ئەوەش بە سەرجەم ئەو ئەزمونانەی كە جیهان پێیدا تێپەڕیوە.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 نیسانی 2019