به‌بۆنه‌ی رۆژی منداڵی بێ باوكی عیراقی..جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری له كاره‌كانی كه‌رنه‌ڤاڵی ساڵانه‌ی بێ باوكانی عیراقی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 4/4/2019 به‌شداریكرد له كاره‌كانی كه‌رنه‌ڤاڵی ساڵانه‌ی بێ باوكانی عیراقی.
كه‌عبی وته‌یه‌كی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا پێشكه‌شكرد تێیدا ئاماژه‌ی به قوربانیدانی شه‌هیدان كرد له پێناو سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیرۆرداو چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا و به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وله ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵه‌وه هه‌مو هه‌وڵێكی خستوته‌كار بۆ ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و توێژه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه خولی ئێستای په‌رله‌مان گرنگی زیاتر به توێژی بێوه‌ژن و بێ باوكان ده‌دات.
شایه‌نی باسه ئه‌و ئاهه‌نگه كه له ژێرناونیشانی ” فرمێسكێك ده‌به‌خشین بۆ دروستكردنی گرنژینێك ” بوو له لایه‌ن ده‌زگای نیدای عیراق بۆ به‌هاناوه‌چون و گه‌شه‌پێدان و ئه‌مینداریه‌تی به‌غدای پایته‌خت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی سازكرا، له گه‌ڵ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران فه‌ریق روكن محه‌مه‌د به‌یاتی و نوێنه‌رانی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/4/2019

