كه‌عبی: سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز بڕی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌و مێژووییه له سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و لوبنان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/4/2019 له میانی وته‌كه‌یدا له كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێز نه‌بیه بڕی، دووپاتیكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز بڕی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌و مێژووییه له سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و لوبنان.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دووباره به خێرهاتنی به‌ڕێز نه‌بیه بڕی و هه‌مو برایان له لوبنان و وڵاتانی دراوسێ كرد و گوتی كه ئه‌و جۆره سه‌ردانانه په‌یامێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌مو جیهان كه وڵاتی ئێمه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه بۆ چه‌سپاندن و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و جیهان، سه‌ره‌ڕای ڕۆڵی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كان له هه‌مو ئاسته‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/4/2019

