سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەی پەلامارە تیرۆریستیەكەی نیوزلەندا بۆ سەر موسڵمانان دەكات
حەلبوسی: پێویستە جیهان یەكگرتووبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، سەركۆنەی پەلامارەی تیرۆریستیەكەی نیوزلەندای بۆ سەر موسڵمانان كرد لە كاتی نوێژی هەینیدا.
بەرێزیان ڕایگەیاند چاودێری كۆستی تاوانی تیرۆریستی نوێژكەران دەكەین لە میانی هێرشەكان بۆ سەر دوو مزگەوتی ناوچەی كرایست تچیش لە نیوزلەندا ئاماژەی بەوەش كرد بە ئامانجكردنی نوێژكەرانی بێتاوان جگە لە تاوانێكی قێزەون هیچی تر نییە كە دەرحەق بە مرۆڤایەتی ئەنجامدرا، بەڵگەشە بۆ ئەوەی كە تیرۆری خوێناوی سەرجەم وڵاتان و ناوچەكانی جیهان بە ئامانج دەگرێت بە بێ جیاوازی.
وتیشی، ریشەكێش كردنی تیرۆر تەنها بە رێگەی سەربازی ناكرێت پێویستە سەرچاوەی بیری توندڕەوی وشك بكرێت ئەویش لە رێگەی یەكخستنی هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ریشەكێش كردنی بەشێوەیەكی جدی، داواشی لە وڵاتانی جیهان كرد هاوهەڵوێست بن بۆ بڵاوكردنەوەی لێبوردەیی لە نێوان ئایینەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان كرد و داوای زوو چاكبونەوەشی بۆ بریندارەكان خواست.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 ئازاری 2019

