سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی لیژنەی دارایی دەكات بۆ تاوتوێكردنی بڕگە و بەندەكانی بودجەی گشتی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، بە ئامادەبوونی حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دكتۆر قوسەی سوهەیل وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرۆكایەتی كۆبونەوەی شەوانی لیژنەی دارایی كرد.
لە كۆبونەوەكەدا وردەكاری پێداویستیەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ باشكردنی بەشەناوخۆییەكانی خوێندكاران خرایەڕوو، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستیەكانی تاقیگەكانی خوێندكاران بە ئامێری نوێ، و گفتوگۆكردن سەبارەت بە گەشتاندنی ئەزمونی نەخۆشخانە زانكۆییەكان، و خستنەڕووی كەمی لە میلاكی مامۆستایان لە كۆلێژەكانی پزیشكی لەسەرتاسەری عێراقدا، لەگەڵ نوێكردنەوەی پلەی وەزیفی بۆ دەرچوانی یەكەمی كۆلێژەكان.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە وردبینی بەندەكانی بودجەی فیدڕاڵی پێش ئەوەی بە شێوەیەكی كۆتایی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، بەو جۆرەی پێداویستی وەزارەتەكان لەخۆبگرێت، و زامنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بكاتك كە خزمەت بە تەواوی پێكهاتەكان دەگەیەنێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 كانونی دووەمی 2019