جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی داوا له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات كار بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه هاوڵاتی به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/1/2019 به یاوه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌ڕێز فائیق شێخ عه‌لی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌ردانی باره‌گای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرا كه بڕیاره له به‌رواری 16/11/2019 ئه‌نجام بدرێت و هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوا له حكومه‌ت بكه‌ن پێداویسیته‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه دابین بكات.
كه‌عبی داوای له كۆمسیۆن كرد كاری زیاتر بكات بۆ پاراستنی بێلایه‌نی و ده‌ستپاكی خۆی و هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ گێڕانه‌وه‌و زیندوكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتی به پڕۆسه‌ی دیموكراتی و پاراستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
توسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/1/2019

