د. به‌شیر حه‌داد داوا له هێلی ئاسمانی عیراقی ده‌كات په‌ره به ئاستی خزمه‌تگوزاری به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بدات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/1/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی كرد له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێلی ئاسمانی عیراق به‌ڕێز عه‌باس ناسر مه‌جید.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان ده‌زگاكانی وڵات و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كرا بۆ په‌ره‌پێدانی ئاستی خزمه‌تگوزاری به جۆرێك كه له گه‌ڵ پێویستی قۆناغی نوێ‌دا بگونجێت.
حه‌داد ڕونیكرده‌وه كه هێلی ئاسمانی عیراقی یه‌كێكه له كه‌رته زیندوه‌كان و گه‌وره‌ترین هێلی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیه له عیراق و پێویسته هه‌مو كارێك بكرێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئاستی فڕۆكه‌وانی جیهانی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه ته‌كنیكیه‌كان و پابه‌ندبون به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/1/2019

