سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پادشای ئوردن دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران پێشوازی كرد لە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و وەفدی هاورێی.
لەسەرەتای دیدارەكە بەرێزیان پێشوازیان لەو سەردانەی شا عەبدوڵای دووەم بۆ بەغداد كرد و پەرۆشی ئوردنیان بەرزنرخاند بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و مێژویی لەگەڵ عێراقدا.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئوردن كرا لەگەڵ ئەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن بەو جۆرەی خزمەت بە خواستەكانی هەردوو گەلی دۆست دەكات.
حەلبوسی تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی فراوانكردنی دەروازەی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان و رۆشنایشی خستەسەر یەكخستنی هەوڵەكان لە پێناو پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی چالاككردنی دۆسیەی ئابوری لەنێوان هەردوو وڵات كرا لەپێش هەموویانەوە دۆسیەی وزە و گواستنەوە و كاراكردنی دەروازەی سنوری و جوڵەی بازرگانی لەگەڵ رێكەوتنە بازرگانیەكان و پرۆژە ستراتیجیەكانی نێوان هەردوو وڵات بەجۆرێك تەواوكاری ئابوری بەدیبهێنێت.
لای خۆیەوە پادشای ئوردن خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ سەردانەكەی و ئەو پێشوازییە گەرمەی لێكراوە، هەڵوێستی ئوردنیشی دوپاتكردەوە كە پشتیوانی عێراقە و ئامادەیی وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ پاراستنی زیاتری ئەمن و ئاسایش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 كانون