لە بەردەوامی بەسەركردنەوە مەیدانیەكانی…. سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی بابل-ی كرد و تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی پەرلەمان بۆ حكومەتە خۆجێیەكان و دابینكردنی پارەی پێویست بۆیان لە بودجە بۆ بوژانەوەیان
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە هاورێیەتی وەفدێكی پەرلەمان، ئەمرۆ یەكشەممە، سەدانی پارێزگای بابل-ی كرد بۆ بەئاگابوون لە بارودۆخی پارێزگاگە و لێكۆڵینەوە لە پێداویستیەكانیان لە روی یاسادانانەوە.
لەسەرەتای بەسەركردنەوەكەی، حەلبوسی سەردانی تەلاری پارێزگای بابل-ی كرد، و لەگەڵ پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبویەوە بۆ بەئاگابوون لە بارودۆخی پارێزگاكە، و گوێبیستی رونكردنەوەی دورودرێژی بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئیداریان بوو، لەگەڵ دیارترین ئەو كێشانەی روبەرویان دەبێتەوە.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ حكومەتی خۆجێیی داوای كرد دوربكەونەوە لە كێشەی ساسی و هەوڵی دەستەبەركردنی تەواوی خزمەتگوزاریەكان بدەن بۆ دانیشتوان، ئاماژەی بەوەش كرد: تێكچونی بارودۆخی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە دەگەرێتەوە بۆ خراپی پلاندانان و دابیننەكردنی پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی پرۆژە ڕاگیراوەكان، ئەوەشی خستەڕوو كەمی خزمەتگوزارییەكان و داواكاری ژیانی هاوڵاتیان بە ڕونی بە پارێزگاكەوە دیارە.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لە پشتیوانیەكانی پەرلەمان بۆ حكومەتی خۆجێیی بۆ كاركردن لە پێناو دابینكردنی پارەی پێویست بۆ پارێزگاكان لە رێی بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2019 و دەركردنی ئەو یاسایانەی كە پێویستە رۆشنایی ببینێت بۆ هاوكاریكردنی رۆڵەكانی پارێزگای بابل و پارێزگاكانی تری عێراق، هیواشی خواست پارێزگاكان پێشكەوتن بەدیبهێنن لە قۆناغی داهاتودا و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی دەرفەتی كار بۆ هاوڵاتیان.
حەلبوسی جەخیشی كردەوە لەسەر گرنگی دانانی كەسانی بە توانا بۆ ئیدارەدانی دامەزراوەكانی دەوڵەت كە لەسەر بنەمای پشك پشكێنە نەبێت، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر رێزگرتن لە ئیستحقاقی دەستوری بەڵام لەژێر بنەمای پێشكەشكردنی كەسی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لە حكومەت كرد زامنی گەڕانەوەی ئاوارەكان سەرەتا بەو ئاوارانەی كە لەناو پارێزگاكەدان بە تایبەت كە وردبینی ئەمنی بۆ ناوەكانیان كراوە و كاركردن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و شارەوانی بۆ گەڕانەوەی بە پەلە بۆ شارەكانیان.
بەرێزیان سەردانێكی مەیدانیشی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام سادق لە پارێزگای بابل ئەنجامدا و چاوی كەوت بە كارمەندانی تەوندروستی و گوبێستی گرنگترین بەربەستەكانی بەردەم ئەو كەرتە بوو.
لە كۆتایی بەسەركردنەوەكەشی حەلبوسی سەردانی میوانخانەی عەشیرەتی ئەلبوسڵتان و میوانخانەی شێخ عەدنان جەنابی لە باكوری پارێزگاكە كرد و لە میانی سەردانەكە ئاماژەی بە هەڵوێستی عەشیرەتە رەسەنە عێراقییەكان كرد بۆ پشتیوانی لە هێزە ئەمنیەكان دژی تیرۆر و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی هەڵدانەوەی پەڕیەكی نوێ كە ناوی یەكێتی نیشتمانی بێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
13 كانونی یەكەمی 2019

