جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و هاریكاری هاوبه‌ش وئاڵوگۆڕكردنی سه‌ردانه‌كان له گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌مه‌ن له عیراق ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/1/2019 پێشوازی كرد له باڵیۆزی یه‌مه‌ن له عیراق به‌ڕێز ئه‌لخوزر ئه‌حمه‌د مه‌رمش.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دوقۆڵی و هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردو وڵات كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی نێوان عیراق و یه‌مه‌ن و سودوه‌رگرتن له شاره‌زایی بواری یاسادانان و كاراكردنی كاری كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی عیراقی یه‌مه‌نی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/1/2019

