د. به‌شیر حه‌داد: ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكانی‌ پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ هه‌مو ناوچه‌كانی‌ وڵاتدا

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 13/1/2019 به‌ یاوه‌ری‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ په‌رله‌مانتار ناسر دۆسكی‌، سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ كردو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عیراقی فه‌ریق ئه‌ول عوسمان غانمی پێشوازی‌ لێكرا.
سه‌ره‌تا حه‌داد پیرۆزبایی جه‌ژنی‌ سوپای‌ عیراقی پێشكه‌شی‌ ئاماده‌بوان كرد و ئاماژه‌ی‌ به‌ پاڵه‌وانی‌ و قوربانیدانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراقی له‌ پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری‌ كردو به‌ڕێزی‌ گوتی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكانی‌ پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ هه‌مو ناوچه‌كانی‌ وڵاتدا.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
13/1/2019