جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێز به‌رهه‌م سالح ده‌كه‌وێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له واده ده‌ستورییه‌كان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 13/1/2019 سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری كرد و چاویكه‌وت به سه‌رۆككۆمار به‌ڕێز به‌رهه‌م سالح.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی بۆ كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده كرا و جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر ڕێزگرتن له واده ده‌ستورییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و دانانی یاسایه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ كاراكردنی هه‌ندێك پڕۆژه كه خزمه‌ت به گه‌لی عیراق ده‌كه‌ن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا چه‌ندین دۆسیه‌ی تر خرانه‌ڕو له‌وانه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئه‌نجومه‌ن و كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به ئاراسته‌ی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه په‌رله‌مانیه‌كاندا هه‌نگاو ده‌نێت، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كاری یاسادانان و چاودێری وئاگاداربون به كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له هه‌مو بواره‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/1/2019

