جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی داوا ده‌كات گرێنتی ئه‌وه بكرێت كه یاسای تاوانه‌كانی بواری زانیاری دژایه‌تی ده‌قه‌كانی ده‌ستور نه‌كات
كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته هه‌مواركردنی بنه‌ڕه‌تی له سه‌ر به‌نده‌كانی ڕه‌شنوسی یاسای تاوانه‌كانی بواری زانیاری ئه‌نجام بدرێت به‌جۆرێك كه پارێزگاری ته‌واو له هاوڵاتیان و ده‌زگاكان له تاوانه‌كانی زانیاری بكات و گوتی كه پێویسته یاساكه كۆت نه‌خاته ئازادی ڕاده‌ربڕین كه له ده‌ستوردا ئه‌و مافه پارێزراوه‌و به‌دوری زانی كه یاسای بواری زانیاری دژایه‌تی به‌نده‌كانی ده‌ستور بێت
ئه‌مه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنی دوێنێ شه‌ممه 12 كانونی دوه‌م 2019دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌ی یاسای ” تاوانه‌كانی بواری زانیاری” ئه‌نجامدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/1/2019

