جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ڕۆڵی ده‌زگاكانی ئاسایش له به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 13/1/2019 سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد‌و له‌لایه‌ن بریكاری ئه‌قده‌می وه‌زاره‌ت به‌ڕێز عه‌قیل خه‌زعه‌لی و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره سه‌ركرده‌كانی ئاسایش پێشوازی لێكرا.
سه‌ره‌تا حه‌داد پیرۆزبایی یادی 97 ساڵه‌ی جه‌ژنی پۆلیسی عیراقی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد و ئاماژه‌ی به پاڵه‌وانی و قوربانیدانی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراقی كرد له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌مو ئاماده‌كاری لۆجستی و فیكری پێویست بكرێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆر له هه‌مو ناوچه‌كانی وڵات و ئاماژه‌ی به قوربانیدان و پاڵه‌وانیه‌كانی پۆلیسی وڵات كرد و ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش له ڕوی مه‌عنه‌وی و یاساداناندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/1/2019

