كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاری یاسای سندوقی پاڵپشتیكردنی سینه‌مای عیراقی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 10/1/2019 سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنێكی گوێبیستنی تایبه‌ت به لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن كرد بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاری یاسای سندوقی پاڵپشتیكردنی سینه‌مای عیراقی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێشنیاری یاسای دامه‌زراندنی سندوقی پاڵپشتیكردنی سینه‌ما و سودی ئه‌و هه‌نگاوه بۆ سینه‌مای عیراقی كرا‌و ئامادبوان سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕو.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ماو شانۆ به وه‌كاله‌ت د. ئیقبال نه‌عیم و دكتۆر مه‌یمون خالدی و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ران له‌وانه ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د ده‌راجی و سه‌لام سه‌لمان و موهه‌نه‌د یه‌حیا ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/1/2019

