جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران یادی‌ 97 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ پۆلیسی عیراقی پیرۆز ده‌كات

جێگری‌ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران د. به‌شیر حه‌داد، ئەمرۆ چوارشەممە 9/1/2019 پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی هێزەكانی ئاسایش كرد بە بۆنەی یادی 97 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی‌ عیراقی.
حه‌داد جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی دەزگای پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپاو پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی‌ میللی كرد و قوربانیدان و ئازایەتییان له‌ لێدانی تاوانباران و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆر وبه‌رگریكردن له‌ خاك و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی‌ هاوڵاتیان به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ داوای‌ لە خوای گەورە كرد سه‌ركه‌وتو بن له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌ نشتیمانیه‌كانیان و هه‌مو ساڵێكیان خێرو به‌ره‌كه‌ت و خۆشی‌ بێت.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 كانونی دووەمی 2019