سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لەجۆن ویلیكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و بەریتانیایان كرد لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەدوو گەلی دۆست دەكات.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە عێرا ق لەدۆسیەی وەبەرهێنان و دوبارەئاوەدان كردنەوەی ئەو شارانەی بەدەست كەمی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنن و ئەو شارانەش كە لە تیرۆر زەرەرمەند بوون، لەگەڵ كاركردن بۆ زامنكردنی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆیان، وتیشی” خوازیاری بەشداریەكی فراوانی وڵاتانی دۆستین لە نێویشیاندا بەریتانیا لە دۆسیەكانی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان بەو جۆرەی ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا پتەو دەكات”.
حەلبوسی رۆشنایشی خستەسەر قۆناغی داهاتوو كە واپێویست دەكات هەوڵەكانی سەرجەم وڵاتان یەكخرێت؛ بۆ پشتیوانی لە عێراق كە دژی تیرۆر جەنگا، لەگەڵ گرنگی ڕەخساندنی بارودۆخ و پێداویستی بۆ زامنكردنی داواكاریەكانی گەلی عێراق لە ژیانێكی شایستە و ئارامدا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی حكومەتی وڵاتەكەی بۆ عێراق و گەلەكەی لەسەرجەم بوارەكان.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 كانونی دووەمی 2018

