به‌ڕێز كه‌عبی رێكه‌وتنامه‌ی دامه‌زراندنی ” په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی” له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیمزا ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20/12/2018 به ئاماده‌بونی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه په‌رله‌مانتار ڕامی سكینی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ری توێژینه‌وه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خاتو مه‌یاده حه‌جامی، ڕێكه‌وتنامه‌ی هاوكاری له گه‌ڵ به‌ڕێز جیرارد دونۆتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان UNDP ئیمزا ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی ” په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی” به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كاری یاسادانان و چاودێری ده‌زگای یاسادانان و لیژنه په‌رله‌مانیه‌كان و په‌ره‌پێدانی تواناكانی په‌رله‌مانتارو قه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌ڕێز كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و په‌یمانگایه له زۆربه‌ی وڵاتانی دیموكراتی پێشكه‌وتودا كار ده‌كات و یه‌كێكه له میكانیزمه‌كانی په‌ره‌پێدانی كاری ناوخۆیی په‌رله‌مان، له ڕێگه‌ی ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانی تواناكانی بواری یاسادانان و چاودێریدا له چوارچێوه‌ی په‌یره‌و و پرۆگرامی پێشكه‌وتو و واقیعیدا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز جیرارد دونۆتۆ ڕایگه‌یاند كه دامه‌زراندنی په‌ریمانگای په‌رله‌مانی هه‌نگاوێكی گرنگ و ستراتیژیه بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌ردو بواری یاسادانان و چاودێریدا و به‌شداریكردنه له پاڵپشتیكردنی كاره‌كانیان له لیژنه‌كانی خۆیاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/12/2018

