جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری ده‌كات له سمینارێك بۆ تاوتوێكردنی دیارده‌كانی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌ت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/12/2018 به‌شداریكرد له سمینارێكی گفتوگۆ بۆ تاوتوێكردنی دیارده‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.
سمیناره‌كه به چاودێری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی وئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵێك له ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نوسان به‌ڕێوه‌چوو.
حه‌داد وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تێیدا ئاماژه‌یكرد به گرنگی به‌ستنی سمینار‌و بازنه‌كانی گفتوگۆ و چالاكیه‌كانی رۆشنبیری بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو سنورداركردنی دیارده‌ی توندوتیژی به گشتی و توندوتیژی دژ به ئافره‌ت به‌تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها حه‌داد گوتی كه مافی ئافره‌ت خۆی ده‌بێنێته‌وه له چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له گه‌ڵ ئافره‌ت كه ده‌بێته (دایك و خوشك و كچ و هاوبه‌شی ژیان) و گوتی كه ” توندوتیژی دژ به ئافره‌ت له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ت و یاساوه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو به ئینساف كردنی ئافره‌ت ده‌بێت و ئێمه له‌و كاته‌دا پێده‌نێینه قۆناغێكی نوێ له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنان و هیواخوازین ئافره‌ت ڕۆڵی گه‌وره‌تر ببینێت”.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/12/2018

