جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری ده‌كات له ئاهه‌نگی به‌رز ڕاگرتنی یادی شاعیری عیراقی عه‌ریان سه‌ید خه‌له‌ف له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/12/2018 به‌چاوێری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و شاعیر‌و ڕۆژنامه‌نوس و رۆشنبیرانی وڵات، به‌شداری له ئاهه‌نگی به‌رز ڕاگرتنی یادی شاعیری عیراقی عه‌ریان سه‌ید خه‌له‌ف له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
له ئاهه‌نگه‌كه چه‌ندین وته‌و شیعر له‌سه‌ر شاعیری خوالێخۆشبو عه‌ریان سه‌ید خه‌له‌ف پێشكه‌شكرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. به‌شیر سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری خواڵیخۆشبو كرد و كۆچی دوایی عه‌ریانی به خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بۆ ئه‌ده‌ب و شیعری میللی ڕه‌سه‌ن له قه‌ڵه‌مدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/12/2018

