د. به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی عیراق تاوتوێی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی بارودۆخ و ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه له گه‌ڵ شاندی ئۆردن ده‌كات
له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كگرتوی (په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس) له ئیستانبول، شاندی په‌رله‌مانی عیراقی به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد چاوی به شاندی په‌رله‌مانی ئۆردنی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د هه‌ممیه كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی بارودۆخ و ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه كرا و تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاریكاری هاوبه‌ش.
حه‌داد دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌ندامانی شاندی په‌رله‌مانی عیراقی هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق له خۆده‌گرێت و هاتوته ئیستانبول بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی گه‌لی فه‌له‌ستین و گوتی كه ئێمه ئه‌مڕۆ پێویستیمان به چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندی مێژویی نێوان عیراق و ئۆردن هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له بواری یاسادانان و كاراكردنی لیژنه‌كانی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/12/2018

