دكتۆر به‌شیر حه‌داد داوا له وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ده‌كات هه‌ڵوێستی ڕون و ئاشكرایان هه‌بێت و ڕێوشوێنی كرداری بگرنه‌به‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌لی فه‌له‌ستینی
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كگرتوی په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس و له رۆژی دووه‌مدا، د. به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی عیراق وته‌ی عیراقی پێشكه‌شكرد.
حه‌داد له وته‌كه‌یدا داوای له وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی كرد هه‌ڵوێستی ڕون و ئاشكرایان هه‌بێت و ڕێوشوێنی كرداری بگرنه‌به‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌لی فه‌له‌ستینی و پێشكه‌شكردنی هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی بۆ به‌رده‌وامبونی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بهجولهكهكردنی قودس.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌یكرد به پێگه‌ی فه‌له‌ستین و خاكی پیرۆزی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا له دڵی موسڵماناندا كرد و ڕایگه‌یاند كه حكومه‌ت و گه‌لی عیراق دژی بڕیاری ئه‌مریكایه سه‌باره‌ت به دانپێدانان به شاری قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل وئه‌و هه‌نگاوه‌ی به سه‌رپێچی بۆ سه‌ر ناسنامه‌و پێگه‌ی ئاینی شاره‌كه له‌لایه‌ن ئاینزاكان له قه‌ڵه‌مدا به تایبه‌تی موسڵمانان و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/12/2018

