لە بەردەوامی سەردانە مەیدانییەكانی … سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی پارێزگای دهۆك دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، چاوی كەوت بە فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك ئەوەش لەمانی سەردانی بۆ پارێزگاكە.

لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی  پێداویستی حكومەتی خۆجێیی لە دهۆك كرا لەگەڵ هاریكاری نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم لەسەرجەم دۆسیەكان و دۆسیەی دوبارە ئاوەدانكردنەوەی شارە ئازادكراوەكان بۆ زامنكردنی گڕانەوەی ئاوارەكان.

بەرێزیان تەئكیدی كردەوە دهۆك ئەو پارێزگایەیە كە ئاوارەكانی لە خۆگرت لەو كاتە قورسەی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕی و تێیدا 21 كەمپ هەیە كە پێویستی بە چاودێری و گرنگیپێدانی حكومەت هەیە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، لە قۆناغی داهاتوشدا هەوڵی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان دەدەین، جەختیشی كردەوە لەسەر كردنەوەی رێگەی نێوان شارەكان بۆ لابردنی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان.

لای خۆیەوە ئەتروشی پێشوازی لەسەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ پارێزگاكەیان و تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاوكاری لە نێوان ناوەند و هەرێمدا بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشانەی هاوڵاتیان بەدەستیانەوە دەناڵێنێت.

هەر لەو سەردانەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران  شەقامەكانی پارێزگای دهۆكی بەسەركردەوە بۆ بینی هاوڵاتیان و گوێبیستی پێداویستیەكانیان.

ئەو سەردانەی حەلبوسی بۆ پارێزگای دهۆك لە چوارچێوەی بەرنامەیەكدایە بۆ سەردانی سەرجەم شار و پارێزگاكانی وڵات.

==========

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

 

14 كانونی یەكەمی 2018