به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا بن عه‌لی یه‌لدرم د. به‌شیر و شاندی په‌رله‌مانی عیراقی به‌شداری له چالاكیه‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كگرتوی (په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس) ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14/12/2018 كاره‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كگرتوی په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس له ژێرناونیشانی (قودس پایته‌ختی هه‌میشه‌یی فه‌له‌ستین) به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنگره‌كه له ژێر چاودێری سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئومه‌ی توركی بن عه‌لی یه‌لدرم وبه‌شداری شاندی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌شیر حه‌داد به‌ڕێوه‌چو و چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران دیارترینیان وته‌ی سه‌رۆكی توركیا‌و وته‌ی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فه‌له‌ستینی و وته‌ی په‌رله‌مانی توركیا، هه‌روه‌ها وته‌ی یه‌كگرتوی په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس تێیدا باسی بارودۆخی ئێستای شاری قودس ومه‌ینه‌تی ڕۆژانه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستینی كرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی عیراقی له میانه‌ی دیداره‌كانیدا له گه‌ڵ شانده میوانه‌كان، هه‌ڵوێستی فه‌رمی عیراقی خسته‌ڕو كه پاڵپشتی له دۆزی فه‌له‌ستینی ده‌كات و پشتگیری له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات بۆ به‌رقه‌راربونی ئاشتی و پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستینی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/12/2018

