له میانه‌ی دیداریدا له گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری بێسه‌روشوێنه‌كان.. جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له سه‌ر گرنگیدان به دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كان ده‌كاته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/11/2018 له نوسینگه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێشوازیكرد له هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری بێسه‌روشوێنه‌كان به‌ڕێز تۆماس جویل میله‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاتو كاترین سیسكی.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كان كرا‌و به‌ڕێز كه‌عبی ئه‌رك و كاره‌كانی تیمه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه‌كان به كاری مرۆڤی وه‌سفكرد و گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه به‌ڵگه‌یه‌كی زیندو سه‌باره‌ت به زۆرداری رژێمه‌كانی سه‌ركوتكار پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها كه‌عبی تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵ و كاركردنی له‌و دۆسیه‌دا له ساڵی 2003 ه‌وه تا ئێستا و ئاماژه‌ی به قه‌باره‌ی مه‌ینه‌تی و ئازاری كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنه‌كان كرد، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ستایشی رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری بێسه‌روشوێنه‌كان له عیراق كرد و خزمه‌ته‌كانی بۆ گه‌لی عیراق له ساڵانی رابردودا به‌رزنرخاند.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردولا رێكه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی عیراق ببێته ئه‌ندامێكی كارا له ئه‌نجومه‌نی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتو كاترین گوتی كه ئێمه وه‌كو رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی عیراق له پله‌ی یه‌كه‌مدا داده‌نێین له ژماره‌ی بێسه‌روشوێنه‌كان كه ژماره‌یان له نێوان 250 هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن بێسه‌روشوێن ده‌بێت هه‌ر له سه‌رده‌می رژێمی پێش‌و و جه‌نگی هه‌شتاكان و جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می كه‌نداو و ده‌ره‌نجامه‌كانی روخاندنی رژێم له ساڵی 2003 و تاوانه‌كانی تیرۆر.
هه‌روه‌ها گوتی كه له دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له لایه‌ن عیراقه‌وه ده‌توانین ئه‌زمه‌نه‌كه بگوازینه‌وه بۆ وڵاتانی تر.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/11/2018

