سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پرسی گرنگیان تاوتوێ كرد
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئێوارەی ئەمرۆ هەینی، پێشوازی كرد لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
لە دیدارەكەدا چەندین پرسی گرنگ و دوا گۆڕانكارییەكان تاوتوێ كران، لە پێش هەمویانەوە قەیرانی ئەو لافاوەی كە پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و كەمپی ئاوارەكانی گرتەوە، لەوبارەیەوە تەئكید كراوە شانەی قەیران بە زوترین كات دەست بەكارەكانی بكات؛ بەمەبەستی پاراستنی بارودۆخی مرۆیی و قەرەبوكردنەوەی ئەوانەی زەرەرمەند بوون.
هەر لەدیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە داخستنی كەمپی ئاوارەكان و تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ گەڕانەوەیان و یەكلایی كردنەوەی ئەو دۆسێیە بەشێوەیەكی كۆتایی.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەو وەزارەتانەش كە پڕ نەكراونەتەوە، تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی دەستنیشان كردنی كەسانی پیشەیی و بەتوانا، بە جۆرێك پشتیوانبن لە جێبەجێكردنی بەرنامەی وزاری و جێبەجێكردنی خواستی هاوڵاتیان.
هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی هاوكاریكردن و هەماهەنگی هاوبەشكرا بە جۆرێك تەواوكاری تەوا و پێویست لەنێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردندا هەبێت، لەگەڵ ئەو یاسایانەی كە رەنگدانەوەی پۆزەتیفی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی عێراق دەبێت، لە پێش هەمویانەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
سەبارەت بە یاسای بودجەی گشتیش؛ لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە رێوشوێنەكانی گۆڕانكاری پێویست كە پتوانێت پشتیوان بێت لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و بەرزركدنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و دەستەبەركردنی هەلی كار.
هەر لە دیدارەكەدا باس لە دۆسیەی دابەشكردنی پارچە زەوی و دەركردنی یاسای پێویست لەوبارەیەوە كرا، و پلانی ئاسانكاری بۆ خانوو دروستكردن لە پێناو كۆتاییهێنان بە خانووی زیادەرۆیی، لەگەڵ پرۆژەی كردنەوەی ناوچەی سەوز؛ بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی هاوڵاتیان لەنێوان بەری كەرخ و رەسافە، لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی دەستەبەركردنی پاسەوان بۆ باڵیۆزخانە و نێردە دیبلۆماتیەكان.
لە كۆتاییشدا تاوتوێی رێگەكانی باشكردنی پەوەندیەكانی دەرەوەكرا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و جیهان بەو جۆرەی ژینگەی ڕاكێشانی وەبەرهێنەران دەخوڵقێنێت و دەبێتە پشتیوانی بۆ پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە.
===============
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 تشرینی دووەمی 2018

