حەلبوسی پێشوازی لە نێردراوی تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی ئەفریقا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە میخائیل بۆگدانۆڤ نێردراوی تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد، لەگەڵ پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان، و بارودۆی ناوچەكەیان خستەڕوو.
حەلبوسی لە میانی دیدارەكەدا جەختی كردەوە لەسەر بەردەوامی و كاراكردنی كاری سەنتەری بەغداد بۆ هریكاری چوارەلایەنە لە نێوان عێراق و سوریا و روسیا و ئێران؛ بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری، شەڕی داهاتووی دژ بە تیرۆریشی بەشەڕی هەواڵگری لەقەڵەمدا بۆ ڕاوەدونانی شانە نستوەكانی تیرۆریستان.
بەرێزیان پەرۆشی عێراقیشی نیشاندا بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ روسیا بە تایبەت لە بواری ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان و سودوەرگرتن لە شارەزایی روسیا لە كەرتەكانی وزە و ژێرخانی ئابوریدا.
لای خۆیەوە نێردراوی تایبەتی سەرۆكی روسیا پیرۆزبایی لە حەلبوسی كرد بۆ وەرگرتنی ئەركەكەی، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ عێراق و هەماهەنگی هاوبەش لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا، لە كۆتایی سەردەنەكەش بۆگدانۆڤ بە فەرمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بانگهێشت كرد سەردانی روسیا بكات.
============
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 تشرینی دووەمی 2018