جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی پێداویستی و كێشه‌كانی شاری به‌غدا له گه‌ڵ ئه‌مینداری پایته‌خت ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 13/11/2018 پێشوازی له ئه‌مینداری به‌غدای پایته‌خت خاتو زیكرا عه‌لوش كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی گرنگترین كێشه‌كانی شاری به‌غدا كرا‌و چۆنیه‌تی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بواری خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانی دانیشتوانی.
كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شاری به‌غدا زۆر كێشه‌ی هه‌یه كه ده‌بێت به‌رچاو بگیرێت و له قۆناغی داهاتودا چاره‌سه‌ر بكرێت، به تایبه‌تی له بواری ده‌رماڵه‌ی دارایی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی كارمه‌ندو كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به لایه‌نی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و نه‌هێشتنی قه‌ڵه‌بالغی هاتوچۆ و سه‌رپێچیه‌كان كه دیمه‌نی پایته‌ختی شێواندوه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاشكرایكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتوه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردن و رێكه‌وتن له سه‌ر به‌نده‌كانی ره‌شنوسی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 و په‌سه‌ندكردنی به‌بێ گێڕانه‌وه‌ی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی و گوتی كه گرنگ له‌و یاسایه‌دا ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتی عیراقیه‌وه هه‌یه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین خاڵی تر كرا، وه‌كو دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ هاوڵاتیان و گرنگیدان به دۆسیه‌ی دابینكردنی ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و پاك و خاوێنی ژینگه و گرنگیدان به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، له گه‌ڵ خستنه‌ڕوی دیارترین كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/11/2018

