له میانه‌ی دیداریدا له گه‌ڵ ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپێشاندانه‌كانی به‌سره… به‌ڕێز كه‌عبی به‌ڵێن ده‌دات پاڵپشتی داواكاریه‌كانی پارێزگای به‌سره بكات و كار بكات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانیان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/11/2018 له باَله‌خانه‌ی په‌رله‌مان له به‌غدا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڵ ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپێشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره به‌ست، تێیدا تاوتوێی داواكاری خۆپێشانده‌ران و چه‌ند دۆسیه‌كی تری تایبه‌ت به پارێزگای به‌سره كرا.
كه‌عبی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به داواكاریه‌كان كرد كه بریتین له مافی پارێزگا له بودجه‌ی گشتی و ده‌رماڵه‌ی پترۆ دۆلار و نوێنه‌رایه‌تی كردنی گونجاو له كابینه‌ی حكومیدا، هه‌روه‌ها دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و كاراكردنی یاسا‌و بڕیاره راگیراوه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگای به‌سره له‌وانه یاسای به‌سره پایته‌ختی ئابوری عیراق و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و سوێری ئاوی خواردنه‌وه، سه‌ره‌ڕای كێشه‌كانی بواری خزمه‌تگوزاری به گشتی و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به گرنگی كاراكردنی بواری لایه‌نی وه‌به‌رهێنان و سودوه‌رگرتن له ده‌روازه سنوریه‌كان كرد.
به‌ڕێز كه‌عبی به‌ڵێنیدا كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار بكات به‌پێی پلانێكی داڕێژراو بۆ خێراكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی داواكاریه ره‌واكان و په‌یوه‌ندیدكردن به كه‌رته حكومیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر خۆپێشاندانه‌كان له چوارچێوه‌ی ئاسایی خۆی ده‌رنه‌چن به جۆرێك كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بگه‌ێنێت.

