حه‌داد لەیادی چلەی ئیمامی حوسێن (ر.خ) سەرەخۆشی له گه‌لی عیراق و هه‌مو موسڵمانان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد سەرەخۆشی و خەمباری خۆی وموسڵمانان و سەرجەم عێراقییەكان لەیادی چلەی شه‌هیدبونی ئیمام حسێن (ر.خ) له كاره‌ساتی (ئه‌لته‌ف)دا ڕاگەیاند.
حه‌داد دوپاتیكرده‌وه كه په‌یڕه‌وی ئیمام حسێن ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت دەنگی بڵند و رێنیشاندەری هەموان بوو ڕوەو كاروانی چاكسازی و بەگژداچونەوەی زۆرداری بوو، ئەمرۆش دەرفەتێكی گەورەیە بۆ وانە و عیبرەت وەرگرتن له به‌رئه‌وه‌ی حوسێن وه‌كو مامۆستا توانی جوانترین داستانی قوربانیدان و گیانفیدایی پێشان بدات.
به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه حه‌داد جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌لی عیراق به‌تایبه‌تی له‌و رۆژانه‌دا كه وڵات به قۆناغێكی زه‌حمه‌تدا تێده‌په‌ڕێت وهیوای خواست موسڵمانان عیبره‌ت و وانه له ژیانی ئیمام حوسێن وه‌ربگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكی و راستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌و.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
29/10/2018

