دكتۆر به‌شیر حه‌داد سه‌ردانی شوێنی ئاگركه‌وتنه‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه له هه‌ولێر ده‌كات و زیانه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی بازاڕی له‌نگه‌ی ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر كرد و به‌ڕێزی زیانه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 1600 دوكان به‌ته‌واوه‌تی سوتان.
حه‌داد شوێنه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و چاوی به خاوه‌ن دوكانه‌كان كه‌وت و گوێبیستی ورده‌كاری روداوه‌كه بوو له گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌ت به روداوه‌كه كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن دوكانه‌كانه‌وه پێكهێندراوه و تاوتوێی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرد.
شایه‌نی باسه كه هیچ زیانێكی گیانی له روداوه‌كه نه‌كه‌وته‌وه و ته‌نها زیانه‌كان مادین و دكتۆر حه‌داد زیانلێكه‌وتوانی دڵنیاكرده‌وه كه له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌دواداچون بۆ كێشه‌كه ده‌كات، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان و دوباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه و به‌ڕێزی جه‌ختی له سه‌ر گرنگی به‌ستنی سیستمێكی ئاگركۆژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به بازاڕ‌و شوێنه بازرگانیه‌كان كرده‌وه و گوتی كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به په‌له بكرێت بۆ زانینی هۆكاره‌كانی روداوه‌كه و كاركردن بۆ دووباره‌نه‌بونه‌وه‌ی له داهاتودا.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته دوباره كار به سیستمی كۆمپانیاكانی گره‌نتی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه دوربێت له روداوه‌كان و له كاتی روداوه‌كانیشدا قه‌ره‌بوی پێویست وه‌ربگرن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/10/2018

