حەلبوسی و هاوتا ئوردنیەكەی سەرەخۆشی لە یەكتری دەكەن لەبەرامبەر روداوە ئازار بەخشەكەی دەریای مردوو

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە لە عەمانی پایتەختی ئوردن چاوی كەوت بە عاتف تروانە هاوتا ئوردنیەكەی كە سەفیە سوهەیل باڵیۆزی عێرا قلە ئوردن و ژمارەیەك پەرلەمانتار ئامادەی دیدارەكە بوون.
لەسەرەتای دیدارەكە حەلبوسی خەمباری خۆی نیشاندا بۆ حكومەت و گەلی ئوردن لەبەرامبەر روداوەكەی دەریای مردوو كە ژمارەیەك قوتابی عێراقی و ئوردنی تیایدا بوونە قوربانی، بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە عێراق هاوسۆز و پشتیوانی ئوردن و كەسوكاری قوربانیانە لەبەرامبەر ئەو روداوە ئازار بەخشە كە عێراق و ئوردنی خەمبار كرد.
لای خۆیەوە سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن سەرۆخۆشی لە حكومەت و گەلی عێراق كرد، تەئكیدیشی لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی عێراقییەكان هاوشێوەی براكانیان لە ئوردنی وڵاتی دووەمیان.
هەر دوولاش داوایان لەخوای گەورە كرد بریندارەكان زوتر چاكببنەوە و قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات، سەبوری كەسوكاریشیان بدات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 تشرینی یەكەمی 2018