حەلبوسی سەرەخۆشی لە پادشای ئوردن و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن دەكات لەبەرامبەر روداوەكەی دەریای مردوو چاودێری بارودۆخی قوربانییە عێراقییەكانیش دەكات لەو وڵاتە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم كوری حسێن پادشای ئوردن و عاتف تروانە هاوتا ئوردنیەكەی ئەنجامدا، و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پیشاندا بۆ گەلی ئوردنی دۆست و قوربانیانی روداوی ئۆتۆمبێلێكی قوتابخانە كە بەهۆی باران و لافاو لە نزیك دەریای مردوو دوچاری روداو بوو.
بەرێزیان پەیوەندیەكی تەلەفۆنیشی لەگەڵ خاتوو سەفیە سوهەیل باڵیۆزی عێراق لە ئوردن ئەنجامدا و تیادیا بەدواداچوونی بۆ روداوەكە كرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە كەسوكاری قوربانیە عێراقییەكانی روداوەكە، راشیسپاردن بۆ چڕكردنەوەی بەدواداچوون بۆ قوربانیان و بریندارەكان و پێشكەشكردنی هاوكاری پێویست لەهەموو بوارەكان بۆیان.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
26 تشرینی یەكەمی 2018