حەلبوسی پێشوازی كرد لە بریكاری وەزی دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری وزە بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆسییە هاوبەشەكانی نێوان هەر دوو وڵات
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێوازی كرد لە تۆماس بارایس بریكاری وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ئابوری و وزە لە كۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ و وەفدی یاوەری.
لە سەرەتای دیدارەكە وەفدی میوان، لە بری ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا پیرۆزباییان لە حەلبوسی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هیوای سەركەوتنیان بۆ ئەو و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران خواست لە ئەركەكەیان.
هەر لە دیدارەكادا باسیان لە جۆنێتی رەخساندنی بارودۆخی دەركردنی یاسای گونجاو كرد تا ببێتە پشتیوانییەك بۆ هاوكاری نێوان عێراق و ئەڵمانیا لە كەرتی وزە و ئاو و تەندروستیدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵی گەورەی ئەڵمانیای بەرز نرخاند لە پشتیوانی كردنی عێراق لە هەموو ئاستەكاندا، داوای هاریكاری بەرهەمداری زیاتریشی كرد لە نێوان هەر دوو وڵاتی دۆست بە جۆرێك بتوانرێت پێداویستی سەرەكی هاوڵاتیانی عێراق دابین بكرێت.
شاندی ئەڵمانیاش تەئكیدیان لەسەر پەرۆشی وڵاتەكەیان كردەوە بۆ پتەوكردنی هاریكاری دۆستانە لەگەڵ عێراق و ئامادەیی كۆمپانیا ئەڵمانیەكانیشیان نیشاندا بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی وەبەرهێنان كە لە ئارادایە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 تشرینی یەكەمی 2018

