حەلبوسی داوای بازنەیەكی لێكۆڵینەوە دەكات تا ئەوەی پێویست بێت لێی دەربهێنرێت بۆ دەركردنی یاسای روبەروبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند توندوتیژی دژی ژنان دیاریدەیەكی گشتی و نەخۆشیەكی كۆمەڵایەتی نییە تەنها لە عێراقدا ئەگەر بەراورد بكرێت بە روداوەكانی وڵاتانی تر، ئەگەر لەهەر ئاستێكدا بێت تاكەكەسی یان بەش نەخۆشی بێت یان نا، نیشانەیەكی ترسناكە و دەگوازرێتەوە بۆ بەشێكی كۆمەڵگە و كۆنترۆڵكردنی قورس دەبێت ئەگەر هەموو لایەك هەوڵی تێگەیشتن لە هۆكار و ئەنجامەكانی نەدەین.
بەرێزیان لەمیانی وتارێكی لەكۆنگرەی رۆژی ئیسلامی بۆ روبەروبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان داوایكرد پەلەبكرێت لە پێكهێنانی بازنەیەكی لێكۆڵینەوە كە هەر سێ دەسەڵاتەكە و زانایانی كۆمەڵایەتی و مامۆستایانی زانكۆ و دامەزراوە ئەمنیە پەیوەندیدارەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن تیایدا بەشداربن بۆ دەستنیشانكردنی جۆرەكانی توندوتیژی دژی ژنان لە كۆمەڵگەی عێراقی و هۆكار و بیرۆكە و بۆچونەكان كە هاندەرن بۆی، دواتر دەرهێنانی ئەوەی كەپێویستە تا یاسا بۆ چارەسەركردنی دەربكرێت.
سەرۆكی پەرلەمان تەئكیدیشیكردەوە هیچ دەسەڵاتێك هی هەر كەسێك بێت بە سەر عێراقییەكانەوە نییە ئەگەر لە دەرەوەی ناوەرۆك و لۆژیكی دەستورەوەبێت، بە هەمانشێوە هیچ كەسێكیش بۆی نییە نەهجی خۆی یان بۆچونەكانی بەسەر هیچ كەسێكدا بسەپێنێت، دەستور یان یاساكانیش رێگە بە توندڕوی نادەن كە ببێتە دەسەڵات و مافی ژیان لە گەل و كۆمەڵگەكەمان بسەنێتەوە، هاوكات رێگە نادرێت تاوانە قێزونەكان دژ بە ژنان بە سیاسی بكرێن ئەگەر هەڵسوكەوتەكە تاكە كەسی بێت یان كۆمەڵەیی.
===========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
13 تشرینی یەكەمی 2018