لە میانی وتەیەكی كە لە یادی دامەزرانی ئەنجومەنی باڵا پێشكەشیكرد … حەلبوسی داوای لابردنی ناكۆكیەكانی ڕابردووی كرد بە مەبەستی ئاوەندانكردنەوەی نیشتمان
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتێك بتوانێت قەیرانەكان تێپەرێنێ و چارەسەریان بكات لەگەڵ دارشتنی بەرنامەیەكی سیاسی و خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو كە شایستەی هاوڵاتیانی عێراق بێت، رونیشیكردنەوە بەشێك لە و داواكارییانە بە پێكەوە كاركردنی سێ سەرۆكایەتییەكە بەدی دێت.
برێزیان لە میانی وتەكەیدا بە بۆنەی یادی سی و حەوت ساڵەی دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی پیرۆزبایی لێكردن و وتیش ” سیمای نیشتمانپەروەری عێراقی كە جێپەنجەی دیارە و هێمای كەسایەتی دیاری لە مێژووی نزیك و ئێستامان داناوە”.
بەرێزیان جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی تەواوكردنی بنیاتنانی دەستورێك بۆ وڵات بە جۆرێك رێگە بدات دەستور ببێتە گرێبەستی كۆمەڵایەتی لە نێوان سێ سەرۆكایەتیەكە و گەلی عێراق و ببێتە شورایەكی بەهێز بۆ دەوڵەت و بیكاتە سیتسمێك بۆ خزمەتی گەل و چاككردنەوەی نیشتمان.
سەرۆكی پەرلەمان وتیشی پێكهێنانی حكومەتی نیشتمانی كۆكەرەوەی هەموو پێكهاتەكانە و رێگری دەكات لە دوبەرەكی و دەتوانێت قەیرانەكان چارەسەر بكات كە ژیانی گەلەكەمانی لاوازكردووە ئەوەش لە رێی بەرنامەیەكی پابەند بە وادەی زەمەنی ئاشكرا بۆ چارەسەركردنی راستەقینەی كێشە و ئێش و ئازارەكانی هاوڵاتیان لە رووی خزمەتگوزارییەوە.
لە كۆتایی وتەكەشیدا بەرێزیان داوای دەستخستنە دەستی یەك و یەكێتی ریزەكانی كرد بۆ لابردنی ناكۆكیەكانی ڕابردوو بە مەبەستی ئاوەندانكردنەوەی نیشتمان.
================
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
13 تشرینی یەكەمی 2018

