دكتۆر به‌شیر حه‌داد به‌شداری له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/10/2018 به‌شداری له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له یادی (37) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا كرد.
حه‌داد پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حه‌مودی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجومه‌ن خواست.
شایه‌نی باسه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسیه‌كان و باڵیۆز و كه‌سایه‌تی و به‌رپرسه‌كانی حكومی وژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندنكاران به‌شداریان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠١٨/١٠/١٣

