سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە وەزیری دەرەوەی توركیا .. تەئكیدیشیكردەوە لەسەر ڕەزامەندی وڵاتەكەی بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیكرد لە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا و وەفدی هاورێی، لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندیەكانی نێوان هەر دوو وڵاتی دراوسێ كرا.
لەسەرەتای دیدارەكە حەلبوسی پێشوازی لە وەزیری میوان كرد و ئاماژەی بەوەكرد وادەی سەردانەكە تەئكید لەسەر پەیوەندی مێژوویی و جوگرافی و رۆشنبیری دەكاتەوە، جەختیشیكردەوە لەسەر پەرۆشی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە وەزیری دەروەی توركیا تەئكیدی كردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رێنمایی دەركردوە سەبارەت بە بەردانەوەی ئاوی زیاتر كە سەرۆك حەبوسی دوێنێ داوایكردبوو لە میانی سەردانەكەی بۆ توركیا، رونیشیكردەوە وڵاتەكەی پشتیوانی گەورە دەبێت بۆ یەكێتی خاك و ئابوری عێراق لەسەرجەم بوارەكان.
ئۆغلۆ هیوای خۆشی پیشاندا كە پەرلەمانی عێراق رۆڵی كارا دەگێرێت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لە قۆناغی داهاتوودا، ئاماژەی بە هەوڵی ئەنجومەنكەش كرد لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و كەوتنە سەر سكە بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق.
لە كۆتاییشدا حەلوسی سوپاسی بەدەنگەوە هاتنی بەپەلەی سەرۆك كۆماری توركیای كرد سەبارەت بە زیادكردنی بەردانەوەی ئاو، رونیشیكردەوە ئەو دۆسیەیە بەلای هاوڵاتیانی عێراقەوە گرنگە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 تشرینی یەكەمی 2018

