حەلبووسی چاوی كەوت بە هاوتا قەتەرییەكەی و بە فەرمی بانگهێشتی كرد تا سەردانی عێراق بكات

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە هاوتا قەتەریەكەی ئەحمەد بن عەبدوڵا ئەوەش لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی سێیەمی سەرۆكی پەرلەمانەكانی ئەوروپا ئاسیا كە ئەمرۆ لە ئەنتالیا دەستیپێكرد.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵاتی دۆست كرا لەگەڵ پتەوكردنی پەیوەندی هاریكاری هاوبەش لەهەموو بوارەكاندا.
حەلبووسی تەئكیدیكردەوە لە میانی دیدارەكەدا لەسەر گرنگی وەبەرهێنان لە توانای لاوان بەو پێیەی ژێرخانی سەرەكی هێزی كۆمەڵگە و پێشكەوتن و بژانەوەیەتی.
وتیشی” شەڕی داعشمان لەبری جیهان كرد ئێستاش دەستی خۆمان درێژ دەكەین بۆ هەموو لایەك خوازیاری بەردەوامی و سڕینەوەی ناكۆكیەكانین”.
بەرێزیان داواشی لە وڵاتی قەتەر كرد بەشداربێت لە هەڵمەتی دووبارە ئاوەدانكردنەوە و كاراكردنی وەبەرهێنان لەگەڵ عێراق، بەفەرمیش بانگهێشتی بن عەبدوڵای كرد سەردانی عێراق بكات.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنوجومەنی نوێنەران
9 تشرینی یەكەمی 2018