حەلبووسی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی تاوتوێی پتەوكردنی هاوكاری هاوبەش و هەماهەنگی هەڵوێستی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لە ئەنتاڵیا، چاوی كەوت بە مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیت.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات كرا لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی هەڵوێست لە نێوەندە نێودەوڵەتیەكان.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی هاوكاری لە بواری ئابوری و زیادكردنی جوڵەی ئاڵوگۆری بازرگانی و كاراكردنی پرۆژە بازرگانی و ئابورییەكانی نێوان هەر دوو وڵات كرا بە جۆرێك كاردانەوەی ئیجابی لەسەر بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتی دۆست هەبێت.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 تشرینی یەكەمی 2018