حەلبووسی پرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە پێكهاتەی توركمان دەكات بە بۆنەی جەژنی نەتەوەییان: هەڵوێستان مێژووییە لە پاراستنی یەكێتی عێراق و وابەستەیی كۆمەڵگە

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵوێستی مێژوویی و یەكگرتویی رۆڵەكانی پێكهاتەی توركمانی بەرزنرخاند، تەئكیدیشیكردەوە ئەو هەڵوێستە رۆڵی گەورەی هەبوو لە وابەستەبوونی پێكهاتەی كۆمەڵگەی عێراقی و تێپەڕاندنی ئەجیندەكانی دوبەرەكی.
لە پیرۆزباییەكەیدا بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان لە پێكهاتەی توركمان بە بۆنەی جەژنی نەتەوەییان، بەرێزیان وتیشی ” تەزحیەدانتان بەرز دەنرخێنین و لە پشتان دەبین بۆ بەدەستهێنانی تەواوی ماف و ئیستحقاقەكانتان لەرێی دەركردنی ئەو یاسایانەی بەدییان دەهێنێت.
بەرێزیان هیوای خۆشی نیشاندا كە ئەو بۆنەیە ببێتە دەرفەتێكی نوێ بۆ پتەوكردن و سوربوونی برایەتی و خۆشەویستی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلەكەمان رووەو یەك عێراقی یەكگرتوو.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 تشرینی یەكەمی 2018