حەلبووسی لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمانی بەنگلادیش تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات دەكات
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە وەفدێكی پەرلەمانی بەنگلادیش بە سەرۆكایەتی سەعید محەمەد فەیروز.
لە سەرەتای دیدارەكە وەفدی میوان پرۆزباییان لە حەلبووسی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەركەوتنیان بۆ ئەو و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران خواست لە ئەركە نوێكەیان، بانگهێشتیشیان كرد تا سەردانی بەنگلادیش بكات.
هەر لە میانەی دیدالرەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات كرا لەگەڵ گۆڕانكاریەكانی بارودۆخی وڵات، لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەرۆشی خۆی بۆ پتەوكردنی پەوەندی پەرلەمانیی نیشاندا.
لە كۆتایی دیدارەكەشدا بەرێز فەیروز تەئكیدیكردەوە لەسەر كاركردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات، لە دیدارەكەشدا ئەبو مەكسود فەرهالد باڵیۆزی بەنگلادیش لە عێراق ئامادەی بوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 تشرینی یەكەمی 2018

