حەلبووسی لەگەڵ ئەنجومەنی شورای وڵات رێكدەكەوێت لەسەر كردنەوەی نوسینگەیەكی هەماهەنگی لە تەلاری ئەنجومەن

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە سامیە كازم سەرۆكی ئەنجومەنی شورای وڵات و ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە.
لەسەرەتای دیدارەكەدا وەفدی میوان پیرۆزباییان لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركە نوێكەی.
هەر لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردن و هەماهەنگی هاوبەش كرا لە نێوان هەر دوو ئەنجومەن، بۆ زامنكردنی هاوسەنگی لە دەركردنی یاساكان، لەو چوارچێوەیەشدا رێكەوتن لەسەر كردنەوەی نوسینگەی هەماهەنگی ئەنجومەنی شورا لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران.
===========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 تشرینی یەكەمی 2018