حه‌داد ته‌قینه‌وه‌كانی تیرۆریستی له فه‌لوجه‌و بێجی به توندی رسوا ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/10/2018، ته‌قینه‌وه‌كانی تیرۆریستی له فه‌لوجه‌و بێجی به‌توندی ڕسوا كرد‌و داوایكرد رێوشوێنی به په‌له بگیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وه تیرۆریستیانه.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گوتی: ئێمه جه‌خت له سه‌ر وریایی هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات ده‌كه‌ینه‌وه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وه‌ێت یه‌كریزی عیراقیه‌كان تێك بكه‌ن و وڵات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ قۆناغی تاریكی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوایكرد ده‌رفه‌ت نه‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وه‌ێت وڵات تێك بده‌ن.
خوای گه‌وره وڵات و گه‌لی عیراق بپارێزێت و خێر‌و خۆشی به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا ببارێنێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
6/10/2018

