ڕاگەیاندی پەرلەمان: حەلبووسی لە قاهیرەوە داوای ریشەكێشكردنی تیرۆر لە ڕووی بیر و بوونەوە دەكات
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، داوای پشتیوانی عەرەبی كرد بۆ عێراق بەمەبەستی بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە دوای لەناوبردنی تیرۆر و هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێ.
حەلبووسی لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لەگەڵ دكتۆر مشعەل بن فەهد سلمی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی داوای لە كۆمەڵگەی عەرەبی كرد ریزەكانیان یەكبخەن لە پێناو ریشەكێشكردنی تیرۆر بەهەموو جۆرەكانی لە رووی بیر و بوونەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشدا عێراق بەهەموو پێكهاتە سەربازیەكانیەوە نوێنەرایەتی نیشتمانی عەرەب و جیهانی دەكرد لەگۆڕەپانی جەنگدا كە تیایدا سەركەوتنی بەسەر تیرۆردا بەدەستهێنا.
لای خۆیەوە سلمی پشتیوانی پەرلەمانی عەرەبی بۆ عێراق نیشاندا، سەردانەكەی حەلبووسیشی بەرزنرخاند بۆ تەلاری پەرلەمان بەمەبەستی كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ بەرووی هاریكاری هاوبەشی عەرەبی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 تشرینی یەكەمی 2018

