حەلبووسی له‌ میانه‌ی‌ كارەكانی كۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبيدا: خواستی عێراقی بۆ كرانەوە بە رووی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی نیشاندا

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی وتارێكیدا كە لە كۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی پێشكەشیكرد داوای دارشتنی پلانێكی عەرەبی فراوان و گشتگیری كرد بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر و لەناوبردنی سەرچاوەكانی، دواشی كرد ئەو وڵاتانەی دووچاری تیرۆر بوون و بەسەریدا سەركەوتن ئەوان سەرپەرشتی پلانەكە بكەن بەهۆی شارەزاییان لەوبوارەدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ستایشی گەلانی وڵاتانی عەرەبی كرد لە رێی نوێنەرانیان، لەهەمانكاتدا جەختیكردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری هەموولایەك بەو جۆرەی خزمەت بە بواری ئابوری بۆ تاكی عەرەبی دەكات لەرێی بوارە نوێكان و پشتبەستن بەسارچاوەكانی جێگرەوەی نەوت.
هەر لەمیانی وتارەكەیدا تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی تێپەڕاندنی ناكۆكیەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و كردنەوەی دەروازەكانی گفتوگۆ لەرێی دۆزینەوەی نەخشەرێگای تێپەڕاندنی ناكۆكی نێوان وڵاتانی عەرەبی، خواستی عێراقیشی نیشاندا بۆ كرانەوە بەرووی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی، و بنیاتنانی فراوانترین پەیوەندی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 تشرینی یەكەمی 2018